به‌هۆی گڕگرتنی تانكه‌رێكی به‌نزینه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا

 به‌هۆی گڕگرتنی تانكه‌رێكی به‌نزینه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا
به‌هۆى ڕووداوێكه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر ـ كه‌ركووك، سێ ئۆتۆمۆبێل به‌ته‌واوى سووتان و شۆفێرى یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كانیش گیانى له‌ ده‌ست دا.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى كه‌ركووك، كه‌ وێنه‌یه‌كى نێردراوه‌ ئاماژه‌ دراوه‌ به‌ ئه‌وه‌ی كه‌ كاتژمێر 2:15 خوله‌كى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 31/8/2017 له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر ـ كه‌ركووك، تانكه‌رێكى به‌نزین گڕى گرتووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ 2 ئۆتۆمۆبێلی دیكه‌ش له‌ نزیك ڕووداوه‌كه‌ به‌ته‌واوى سووتاون.



له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌"هۆكارى ڕووداوه‌كه‌ بۆ نه‌بوونى مه‌رجى سه‌لامه‌تى له‌ تانكه‌ره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌شه‌وه‌ شۆفێرى تانكه‌ره‌كه‌ گیانى له‌ ده‌ست داوه‌".
bas news-
Top