به‌هۆی گڕگرتنی تانكه‌رێكی به‌نزینه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى كه‌ركووك، كه وێنه‌یه‌كى نێردراوه ئاماژه دراوه به ئه‌وه‌ی كه كاتژمێر 2:15 خوله‌كى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 31/8/2017 له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر ـ كه‌ركووك، تانكه‌رێكى به‌نزین گڕى گرتووه و به‌وهۆیه‌وه 2 ئۆتۆمۆبێلی دیكه‌ش له نزیك ڕووداوه‌كه به‌ته‌واوى سووتاون.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه"هۆكارى ڕووداوه‌كه بۆ نه‌بوونى مه‌رجى سه‌لامه‌تى له تانكه‌ره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌شه‌وه شۆفێرى تانكه‌ره‌كه گیانى له ده‌ست داوه".
bas news-
