ژنه شاعیرێكى دۆستى كورد له‌باره‌ى كه‌ركووكه‌وه داوایه‌كی هه‌یه
ژنه شاعیرێكى ئه‌مازیغی، كه خه‌ڵكى وڵاتى مه‌غریبه و یه‌كێكه له دۆسته‌كانى گه‌لى كورد، پشتیوانیی خۆى بۆ ڕیفراندۆم و كورستانیبوونى كه‌ركووك دووپات ده‌كاته‌وه و داوا له گه‌لى كورد ده‌كات، ده‌ست له بستێك خاكى خۆى هه‌ڵنه‌گرێت.
مه‌لیكه مه‌زان، ژنه شاعیری ئه‌مازیغی مه‌غریب، داوا له گه‌لى كوردستان ده‌كات، له "برا عه‌ره‌به‌كان" زوویر نه‌بن كاتێك ده‌ڵێن: "كه‌ركووك عه‌ره‌بییه".
ئه‌و ژنه شاعیره كه به دۆستى كورد ده‌ناسرێت، ده‌ڵێت: "عه‌ره‌ب ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نها شه‌وێك له‌هه‌ر شوێنێكدا بمێننه‌وه، بۆ سبه‌ینێ ده‌ڵێت ئه‌و شوێنه، موڵكى عه‌ره‌به، ئه‌وه‌تا به وڵاته‌كه‌ى ئێمه ده‌ڵێن مه‌غریبى عه‌ره‌بى، له‌كاتێكدا ئێمه زۆر ده‌مێكه پێیان ده‌ڵێین كه مه‌غریب و توونس و مسر و جه‌زائر و سووریا، عه‌ره‌بى نین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه كه‌ركووكیش به‌هه‌مان شێوه‌ی لێكراوه، به‌ڵام به‌و پێیه‌ى جوگرافیاى شاره‌كه له باكوورى عێراقه، چۆن ده‌بێته شارێكى عه‌ره‌بى، له‌كاتێكدا عێراق له بنه‌ڕه‌تدا خۆى وڵاتێكى عه‌ره‌بى نییه".
داواش له برا عه‌ره‌به‌كان ده‌كات دان به‌خۆیاندا بگرن و هه‌موو شوێنێك نه‌كه‌ن بهموڵكى خۆیان، ده‌شڵێت: "ماوه‌یه‌كی تر ئه‌ڵمانیاش ده‌كه‌ن به موڵكى خۆتان".
له كۆتاییدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه كه‌ركووك شارێكى كوردستانییه وداواش له گه‌لى كورد ده‌كات، ده‌ست لهخاكى خۆیان هه‌ڵنه‌گرن.
bas news-
