پێنج کوردی دیکەی ئێزدی لەدەستی داعش ڕزگارکران
(حوسێن قایدی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتى، "ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لەدەستی داعش بەردەوامی ھەیە و دوێنێش ئافرەتێک و سێ منداڵی دیکەمان ڕزگارکردن کە خەڵکی گوندی گرعوزێرن و ئەمڕۆش کچێکی دیکەی ١٤ساڵانمان لەسووریا رزگارکرد کە خەڵکی گوندی تل قەسەبە و بەکەس و کاری شادکرایهوە.
(قایدی) گوتیشى، "بەڕزگارکردنی ئەوپێنج کەسە ژمارەی رزگارکراوان گەیشتۆتە ٣ھەزارو١٢٢کەس و نزیکەی ٣ھەزارو٢٠٠کەسی دیکە لەدەستی داعش دا ماون.
kdp-
