سەرۆک بارزانی: هیوادارم لە ٢٥ ئەیلوول بە دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی ئەو رۆژە بکەنە جەژنێکی گەورەی نیشتمانی
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و هەموو موسڵمانانی جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەكەم كە بە خوێنی ئازیزانیان ئازادی و شكۆی وڵاتەكەمان پارێزراوە. پیرۆزبایی لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم كە لە سەنگەری بەرگریكردن لە كەرامەتی گەل و خاكی نیشتیمانن و دەستخۆشیش لە هێزەكانی ئاساییش و پۆلیس دەكەم كە ماندوونەناسانە ئەركی پاراستنی ئارامی و ئاساییشی خەڵكیان بە باشی ئەنجام داوە.
هیوادارم لە ٢٥ـی ئەیلوول، هەموو خەڵکی کوردستان بە دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی، ئەو ڕۆژە بکەنە جەژنێکی گەورەی نیشتیمانی و ساڵانی داهاتوو ئەو ڕۆژە وەک جەژنی سەربەخۆیی یاد بکەینەوە.
kdp-
