بارزانی: لەسایەی خوێنی پاکی شەھیدان کوردستان بە سەربەخۆیی دەگات

 بارزانی: لەسایەی خوێنی پاکی شەھیدان کوردستان بە سەربەخۆیی دەگات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربانەوە، پەیامێکی بڵاو کردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31/8/2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکیدا، پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە گەلی کوردستان دەکات.

بارزانی، لە پەیامەکەیدا، ئەوەی خستوەتەڕوو: "ئەم ئازادی و دەستکەوتانەی گەلی کوردستان، بەرھەمی خوێنی شەھیدە نەمرەکانمانە، دڵنیاتان دەکەم پشت بە خوای گەورە خوێنی شەھیدان بەفیڕۆ ناچێت و لە سایەی خوێنی پاکیان گەلی کوردستان بە سەربەخۆیی دەگات".

دەقی پەیامەکەی بارزانی:

بەناوی خوای گەورەو میھرەبان

بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان...

بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی سەربەرز و خۆشەویست دەکەم، ھیوادارم ھەموو رۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت.

ئەم ئازادی و دەستکەوتانەی گەلی کوردستان بەرھەمی خوێنی شەھیدە نەمرەکانمانە، دڵنیاتان دەکەم پشت بە خوای گەورە خوێنی شەھیدان بەفیڕۆ ناچێت و، لە سایەی خوێنی پاکیان گەلی کوردستان بە سەربەخۆیی دەگات.










باسنيوز
Top