لە هەولێر دوو چێشتخانە داخران
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017/8/31، بەڕێوەبەرایەتی شاەوانی چوار، لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، لیژنه‌ی پشكنین و چاودێرى بازار سەر به قایمقامیه‌تى قەزاى ناوەندى هەولێر، كه پێکهاتووه له (به‌شی پۆلیسی رێككاری، بەڕێوەبەرایەتى چاودێری ته‌ندروستی، بەڕێوەبەرایەتی چاودێرى بازرگانی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنەری هه ولێر) توانرا سەردان و پشكنین بۆ 10 شوێنى جیا جیا بكه ن لەسەر زۆری سکاڵای هاووڵاتیان.
ئەوەش ڕوون کراوەتەوە، لەگەڕەکی هەڤالان سەردانەکان بۆ چەند چێشتخانە و سەوزە فرۆشێک بوو، كه‌م و کوڕییەکان تۆمارکران و 2 چێشتخانە داخران بەهۆی بوونی كه‌م و كوڕی زۆر.
باسنيوز
