هەڵەبجە.. جموجۆڵی بازرگانی له مه‌رزی شۆشمێ ڕاگیرا
حه‌مید بارام، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی بیاره‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند: "مه‌رزی (شۆشمێ ـ ته‌وێڵه)، له‌ڕووی یاساییه‌وه مه‌رزێكی نافه‌رمییه، چونكه هه‌تا ئیستا به‌هۆی كۆمه‌ڵێك ڕێكاری ئیداری و ڕێوشوێن، كه پێویسته له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیه‌وه بگیرێته‌به‌ر، بە فه‌رمی نه‌كراوه، به‌ڵام وه‌ك شاره‌دێی بیاره كارئاسانیمان كردووه و ئێستا ئه‌م مه‌رزه لانیكه‌م بووه‌ته مه‌رزێكی نیمەچە فه‌رمی و ڕۆژانه ئیش و كاری تێدا ده‌كرێت و بووه‌ته هۆی ڕه‌خساندنی هه‌لیكار بۆ كۆمه‌ڵێكی زۆر له خه‌ڵك".
به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دیی بیاره گوتیشی: "هاوشێوه‌ی پشووه‌كانی حكوومه‌ت، به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانه‌وه، له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (31/8/2017) هه‌تا ڕۆژی سێشه‌ممه (5/9/2017) له مه‌رزه‌ش پشوو ده‌بێت و جموجۆڵی بازرگانی تێدا ڕاده‌گرین".
مه‌رزی (شۆشمێ ـ ته‌وێڵه)، مه‌رزێكه له شاری نەوسوودی سەر بە پاوە لە ڕۆژه‌ەڵاتی کوردستان و هه‌رێمی كوردستان و ده‌كه‌وێته شارەدێی ته‌وێڵه‌ی ناوچه‌ی هه‌ورامانی سه‌ر به سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجەوە.
باس‌نیوز
