ئەمریکا چەندین جۆر چەک و تەقەمەنی بۆ پێشمەرگە دەنێرێت
بەپێی هەواڵێکی گۆڤاری (فۆرێین پۆلیسی)ی ئەمریکی، کاتی گەشتنی هاوکارییەکەی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا نەکراوە.
هەروەک گۆڤارەکە ئاماژەی پێ کردووە، ناردنی چەک و تەقەمەنییەکان لە چوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا یە، کە تێیدا ئەمریکا بەڵێنی ناردنی ئەو برە پارەیەی دابوو.
هاوکارییە سەربازییەکان بریتین لە:
- 4400 چەکی M16.
- 100 ئۆتۆمبێلی جۆری هامڤیی گوللەنەبڕ.
- دەیان دۆشکە.
- 36 تۆپی 1.5 ملیمی و چەندین چەکی دیکە.
ئەو هاوکارییانە، کە بەهاکەیان دەگاتە 300 ملیۆن دۆلار، بۆ ئەو دوو لیوایەی وەزارەتی پێشمەرگەیە، کە بە سەرپەرشتیی ئەمریکا پێکهێنراون و مەشقیان پێ کراوە.
رۆژی سێشەممە 12/7/2016، بە چاودێریی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، کەریم سنجاری، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت و ئێلیزا سلۆتكین، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریكا لێكتێگەیشتنێكی سەربازی لە نێوان هەولێر و واشتنیان واژۆ كرد.
وێنەی ئەو چەک و هاوکارییانەی ئەمریکا بۆ پێشمەرگەیان دەنێرێت
باسنيوز
