ڕاپەڕین.. هاوکاریی دارایی بەسەر هاووڵاتیانی کەمدەرامەتدا دابەش کرا

 ڕاپەڕین.. هاوکاریی دارایی بەسەر هاووڵاتیانی کەمدەرامەتدا دابەش کرا
بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە بڕێک پارەی بەسەر هاووڵاتیانی کەمدەرامەتی سنووری ڕاپەڕیندا دابەش کرد.

هیمداد ڕەفیق بەرپرسی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی ڕاپەڕین لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "هاوکارییەکە لەلایەن ڕێکخراوی ئایندەی ناحکوومی ئەمریکی NGO و بە بڕەکەشی 2 ملیۆن دینارە کە دابین کراوە بۆ هاووڵاتیانی کەمدەرامەتی دەڤەرەکە.

باسی لەوەش کرد: "هاوکارییەکە تەنیا دەڤەری ڕاپەڕین دەگرێتەوە و هەر هاووڵاتییەک بڕی 100 هەزار دیناری پێ دەدرێت".










باسنیوز
Top