ئەشواق جاف: بە یاسا ڕێگری لە لابردنی پاریزگاری كەركووك دەکەین

ئەشواق جاف: بە یاسا ڕێگری لە لابردنی پاریزگاری كەركووك دەکەین
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، لەڕێگەی یاسا و دەستوورەوە لە لابردنی پارێزگاری كەركووك ڕێگری لە هەر بڕیارێکیلە پەرلەمانی عێراق دەكەین.



ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی ڕاگەیاند: ئەگەر بەپێی یاسا و دەستوور بتەوێت بەرپرسێك لە كارەكەی دوور بخەیتەوە، ئەوا دەبێت ئەو بەرپرسە شتێكی نایاسایی كردبێت، بەڵام ئەوەی ئێستا لە پەرلەمانی عێراق دەكرێت بۆ ئەوەی پارێزگاری كەركووك لە كارەكەی لاببرێت، پێشێلی دەستوور و یاسایە، چونكە (نەجمەدین كەریم)، پارێزگاری كەركووك و ئەنجومەنی پارێزگاش دەستووریان جێبەجێ كردووە و دەسەڵاتی خۆیان بەكار هێناوە".



ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، جەختیشی كردەوە: "نوێنەرانی كورد لە بەرامبەر ئەو 145 واژۆیەی پەرلەمانتارانی عەربی سوننە و شیعە بێدەنگ نابن و ئەوە قبووڵ ناكەن، كە ئەوان دەیانەوێت ئەنجامی بدەن، بە پێویستیشی زانی، هەموو لیستە كوردستانییەكان یەكدەنگ و یەك هەڵوێست بن، چونكە ئەو كارەی پارێزگاری كەركووك و ئەنجومەنی پارێزگا كردوویانە بۆ كورد و كوردستان بووە، نابیت بكرێتە بابەتێكی شەخسی".



ئەشواق جاف ڕوونیشی كردەوە: "پەرلەمانی عێراق ئەوە جاری یەكەمی نییە كە دەستوور و یاسا پێشێل دەكات، پێشتر یاسای زمانە فەرمییەكان و یاسای هەڵبژاردنەكانیشی پێشێل كردووە، بۆیە وەك نوێنەرانی كورد لە بەغدا گفتوگۆی یاسایی و دەستووری لەسەر ئەو بابەتە دەكەن، هەر بەڕێگای یاسا و دەستووریش ڕێگری لە لابردنی نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك دەكەن".




باسنیوز
Top