پێشمەرگە شکست بە هێرشێکی خۆکوژیی داعش دەهێنێت

 پێشمەرگە شکست بە هێرشێکی خۆکوژیی داعش دەهێنێت
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هێرشێکی خۆکوژیی چەکدارانی دەوڵەتی تیرۆریستی داعش شكست پێ دەهێنن.



بەپێی زانیارییەکان، سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 31/8/2017، سێ خۆکوژی داعش بە پشتێنەی بۆمبڕێژکراوەوە، هەوڵیان داوە دزە بکەنە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە گوندی بەشاری سەر بە شارەدێی عەیازییە لە شارۆچکەی تەلەعفەر.



هێزەکانی پێشمەرگە بە پیلانەکەی داعشیان زانیوە و بەر لەوەی چەکدارە خۆکوژە تیرۆریستەکان بگەنە سەنگەرەکانیان، لێیان هاتوونە تەدەست و هەر سێ خۆکوژیان تەقاندووەتەوە.








باسنیوز
Top