پێشمەرگە شکست بە هێرشێکی خۆکوژیی داعش دەهێنێت
بەپێی زانیارییەکان، سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 31/8/2017، سێ خۆکوژی داعش بە پشتێنەی بۆمبڕێژکراوەوە، هەوڵیان داوە دزە بکەنە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە گوندی بەشاری سەر بە شارەدێی عەیازییە لە شارۆچکەی تەلەعفەر.
هێزەکانی پێشمەرگە بە پیلانەکەی داعشیان زانیوە و بەر لەوەی چەکدارە خۆکوژە تیرۆریستەکان بگەنە سەنگەرەکانیان، لێیان هاتوونە تەدەست و هەر سێ خۆکوژیان تەقاندووەتەوە.
باسنیوز
