لە پەرلەمانی عێراقەوە هەوڵی لەکار لادانی نەجمەدین کەریم دەدرێ
بەپێی زانیارییەکان، لە پەرلەمانی عێراق، پەرلەمانتارانی سوننە و شیعە ناکۆکییەکانیان وەلاوە ناوە و 144 واژۆیان بۆ لادانی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک کۆکردووەتەوە.
لەو یاداشتەدا کە پەرلەمانتارانی عەرەبی سوننە و شیعە واژۆیان لەسەر کردووە، نەجمەدین کەریمیان بە هەوڵدان بۆ دابڕینی کەرکووک لە عێراق تۆمەتبار کردووە.
لەمبارەیەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا پارێزگاری کەرکووک ڕای گەیاند: ”ئێمە خەریکی ئیش و کاری کەرکووکین و خۆمان بەو کارانەوە خەریک ناکەین“.
لەلایەن خۆشیەوە قایمقامی کەرکووک ئەوەی بە دوور زانی کە بەغدا بتوانێ نەجمەدین کەریم لە پۆستەکەیدا دوور بخاتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان مامەڵە لەگەڵ هیچ پارێزگارێکدا ناکەن.
باسنیوز
