كه‌سێك به تۆمه‌تى شكاندنى بۆرى ئاوى خواردنه‌وه‌ى دوكان – سلێمانى ده‌ستگیر كرا
كه‌سێك به تۆمه‌تى شكاندنى بۆرى ئاوى خواردنه‌وه‌ى دوكان – سلێمانى ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیس و ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر كرا و به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى سلێمانیش ئاشكراى كرد، سبه‌ى ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه به پێدانى ئاوى خواردنه‌وه به ماڵان.
سه‌ربه‌ست عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى ده‌وروبه‌رى سلێمانى له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سكاڵامان له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رى شكانندی بۆرى ئاوى دوكان – سلێمانى تۆمار كرد، كه دوێنێ به شۆفلێك شكاندبووى".
گوتیشى: "هێزه‌كانى ئاسایشى سلێمانى پێیان ڕاگه‌یاندین كه كه‌سێكیان به شۆفڵه‌كه‌یه‌وه به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیر كردووه و داویانته دادگا".
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى ده‌وروبه‌رى سلێمانى ئاشكراشى كرد، كه چاككردنه‌وه‌ى بۆرییه‌كه له ته‌واوبووندایه و سبه‌ى پێنج شه‌ممه (31 / 8 / 2017 ) ئاوى خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتیانى سلێمانى و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بۆریه‌ن به‌رده‌درێته‌وه.
bas news-
