پارتی: له كه‌ركووك رێژه‌ى ده‌نگی به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم زۆر به‌رز ده‌بێت
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركووك-گه‌رمیانی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ده‌ڵێ له كه‌ركووك ڕێژه‌ى ده‌نگی (به‌ڵێ) بۆ ریفراندۆم زۆر به‌رز ده‌بێت.
عه‌دنان كه‌ركووكى، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركووك-گه‌رمیانى پارتی، ڕاگه‌یاند: "له كه‌ركووك رێژه‌ى ده‌نگى (به‌ڵێ) بۆ ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌رز ده‌بێت، چونكه ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی خه‌ڵكى ئه‌م ناوچه‌یه به‌ده‌ستى رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانى عێراق و ئێستاشی له گه‌ڵدابێت بینیویانه و به‌ده‌ستییه‌وه ناڵاندوویانه، بۆیه خه‌ڵك ده‌یه‌وێت ئیدى سه‌ربه‌خۆ بێت و چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات".
گوتیشی: "له كه‌ركووك هیچ لایه‌نێكى كوردستانى دژایه‌تى ریفراندۆمى نه‌كردووه، به‌ڵام لێره‌و له‌وێش هه‌ندێك ده‌نگۆی تر ده‌بیستین، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش كاریگه‌رى نابێت و رێژه‌ى ده‌نگی (به‌ڵێ) له كه‌ركووك، له هه‌موو ناوچه‌كانى دیكه‌ی كوردستان زیاتر ده‌بێت".
دوێنێ سێشه‌ممه 29/8/2017، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، به زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیاریدا كه ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له پارێزگاى كه‌ركووك ئه‌نجام بدرێت.
رۆژی (7/6/2017) له پیرمام، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ تاوتوێكردنى پرسی ریفراندۆم، له گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه و له‌و كۆبونه‌وه‌دا بڕیاردرا رۆژی (25/9/2017) ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت، بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانى باشوور، به ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه.
bas news-
