مزگه‌وتى (دار سه‌لام) له‌ سلێمانى كرایه‌وه‌

مزگه‌وتى (دار سه‌لام) له‌ سلێمانى كرایه‌وه‌


ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە 30/ 8/ 2017 بەئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حزبی و حکوومی لە مەراسیمێکدا مزگەوتی (دار سله‌ام) لەشاری سلێمانی، کرایەوە.



درووستکردنی مزگەوتی (دار سه‌لام) لەسەر ئەرکی کوڕانی حاجی فەقێ ئەحمەدی گەڵاڵە بووە، کە بڕی تێچووی مزگەوتەکە زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه‌.



حاجی محەمەد ڕەسوڵ، بەڕێوبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی (بەھار) ، ڕاگەیاند: "درووستکردنی مزگەوتی (دارالسلام) بەئەرکێکی نیشتمانی و ئایینی خۆمانی دەزانین، چونکە پێشتر مزگەوتێکی کۆنی بچووکی گەڕەکی ئاشتی شاری سلێمانی بووە، بۆیە بەباشمان زانی جارێکی دیکە لەسەر ڕووبەری هەزار و 300 مەتر دووجا کە شوێنی ٢٠٠٠ نوێژخوێنى تێدا دەبێتەوە دروست بكه‌ینه‌وه‌".



وه‌ك ئاماژه‌ى پێدا، مزگه‌وته‌كه‌ پرسەخانەیەکی تیدایە کە ئەویش جێگای ٣٥٠ کەسی تێدا دەبێتەوە.



گوتیشی: "مزگەوتى (ده‌ر سه‌لام)، بەشێوازێکی نوێ دروستکراوە کە به‌دیزانێکی مۆدێرن کراوە و نەخشەی کێشراوە، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە دوو ملوێن دۆلار لە دروستکردنیدا خه‌رج كراوه‌.



وه‌ك خۆى باسى لێوه‌كرد، بەرنامەی ئەوەیان ھەیە بۆ ئایندە نەخۆشخانەیەک دروست بکەن، یاخود ڕێگایەکی خراپی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلی شاری سلێمانی نۆژەن بکەنەوە.

bas news-
Top