به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوه بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه زامدار ده‌بێت
كاروانی ئۆتۆمۆبێله‌كانی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووچاری رووداوێكی هاتووچۆ ده‌بێت به‌وهۆیه‌وه ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی پێشمه‌رگه و چه‌ند كه‌سێكی دیكه بریندار ده‌بن.
سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دواى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك، له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌سه‌ر رێگه‌ى دوبز- پردێ، به هۆى خراپى رێگه و بانه‌وه دووچارى رووداوێكى هاتوچۆ بوو.
ئۆتۆمۆبێلى بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمۆبێلێكى كاروانه‌كه‌یدا، خۆیان به‌یه‌كدا كێشاوه، له كاتێكدا ئۆتۆمۆبێلى پێش خۆى وه‌رگه‌ڕاوه.
بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و چه‌ند سه‌رنشینێكی دیكه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان زامدار بوونه، كه ئه‌وانیش سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن و دواى رووداوه‌كه گواستراونه‌ته بۆ نه‌خۆشخانه و به گوێره‌ى راپۆرتى پزیشكى ئێستا بارى ته‌ندرووستیان جێگیره و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانیان نییه.
bas news-
