سه‌ركردایه‌تییه‌كى یه‌كگرتوو: بەبێ پەرلەمانیش دەتوانین ریفراندۆم ئەنجام بدەین به‌ڵام باشتر كارا بكرێته‌وه
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی، جه‌ختیكرده‌وه، كه ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، باشتریش وایە پێش ئەنجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه پەرلەمان کارا بکرێتەوە.
محەمەد ئەحمەد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان، له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕن، ی، ڕاگەیاند: "ئامادەکاری پێویست لە نێوان پارتی و گۆڕاندا بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، هه‌ست پێناكرێت، چونکە تائێستا نەگەشتوونەتە ڕێكکەوتنێکی گونجاو، ئەگەرچی لەسەر فشاری چەند لایەنێکی سیاسیی ھەموو مەرجەکان بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان، لابراون".
ئهوسهركردهیهی یه‌كگرتوو، پرسیارى ئه‌وه ده‌كات، كه ئایا پارتی و گۆڕان خۆیان دەتوانن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، ڕێك بكه‌ون، یاخود دۆخەکە ھەروا دەڕوات تا ئەوکاتەی ماوەی ئاساییبوونەوەی پەرلەمان بەسەر دەچێت؟
گوتیشی:" ریفراندۆم ھەردەکرێ و بەبێ پەرلەمانیش دەتوانین ئەنجامی بدەین، مەرجیش نییە پێش ریفراندۆم، پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە، بەڵام واباشترە پێش ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم کارا بکرێتەوە، بۆ ئەوەی ھیچ لایەنێکی سیاسی ڕەخنە و گلەیی نەبێت".
ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى یه‌كگرتوو، گوتیشی: "کاتێک ئێمە وەکو شاندی دانوستکاری ھەرێم لەگەڵ بەغدا کۆبووینەوە، بەرپرسانی بەغدا پێیان گوتین، ئێوە بە ئەنجامدانی ریفراندۆم چیتان دەست دەکەوێت، ئێمە ئامادەین ھەموو ئەو شتانە بدەین بە ئێوە؟ ئێمه‌ش له وه‌ڵامدا پێمان گوتن: تازە دۆخەکە تێپەڕیوە".
bas news-
