موه‌فه‌ق قورباڵى: پێویسته گه‌لى توركمان به به‌ڵێ ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن
سه‌رۆكى حیزبى شروقى توركمانى عێراقى (موه‌فه‌ق قورباڵى)، له لێدوانێكى تایبه‌تدا له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستان، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "ڕۆڵى ئێمه پێشتر و ئێستایش ڕوونه، خۆمان ده‌ست پێشخه‌رىمان كردووه و یادداشتمان داوه كه ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ئه‌نجام بدرێت''، و گوتی ''ئێمه به‌شێكین له كوردستانى خۆشه‌ویست و جیا ناكرێینه‌وه لێی، مێژوویێكى هاوبه‌شمان هه‌یه له پێكه‌وه‌ژیان و له ڕووى فه‌رهه‌نگیشه‌وه، ئینجا ئێمه‌ش له بڵاوكردنه‌وه‌ى ته‌بایى و برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه له‌نێوان نه‌ته‌وه‌ى كورد و توركماندا ڕۆڵمان هه‌بووه، ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه‌شه كه وا ده‌كات هه‌ماهه‌نگ بین و پشتگیریى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم بین. وایده‌بینم رۆژى 25-9 پیرۆزه و جه‌ژنێكى نوێیه بۆ گه‌لى كوردستان به گشت پێكهاته‌كانییه‌وه.''
به باوه‌ڕی سه‌رۆكى حیزبى شروقى توركمانى عیراقى، ئه‌نجامدانى ڕاپرسی، مزگێنیێكى خۆش و خێر ده‌بێت بۆ هه‌مووان جگه له‌لایه‌نى به‌ره‌ى توركمانى و گوتیشی، ''حیزبى شروقى توركمانى له رێگاى كادیرانمان به سه‌ردانكردنى خێزانه توركمانه‌كان و بازاڕ و شوێنه‌كانى تر، هه‌وڵه‌كانی چڕ كردوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى خۆیان به به‌ڵێ بده‌ن بۆ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى و بڵێن به‌ڵێ بۆ حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تى نوێ كوردستان."
به‌م دواییه و له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كوردستاندا، (مه‌سعوود بارزانی)سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی كوردستاندا پێكهاته‌كان ڕۆڵیان ده‌بێ و، هاوبه‌شیش ده‌بن له به‌ڕێوه‌بردنیدا.
هاوكات ڕایگه‌یاند، باشووری كوردستان شانازی به بنه‌ما چه‌سپیوه‌كانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌كات و هه‌ر وایش ده‌مێنێته‌وه.
(موه‌فه‌ق قورباڵى) له‌وباره‌وه ده‌ڵێ: "باوه‌ڕمان وایه حكوومه‌تى كوردستان هه‌رگیز گه‌لى توركمان نا‌ئومێد ناكات و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى گشت مافه‌كانیان و دابینكردنى ناسنامه‌ى شه‌رعیان، هاوكات یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ له ساڕێژكردنی ئه‌و سته‌مه‌ى به هۆی سیاسه‌تی حكوومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی عێراقه‌وه بینیویانه.''
رۆژی 25ـی ئەیلوولی ئەمساڵ، ڕاپرسی بۆ سەربەخۆییی باسووری کوردستان، به به‌شداریی چاودێرانی نێوخۆیی و بیانی ئه‌نجام ده‌رێت.
kdp-
