داوا کراوە، تۆمارکردنی قەوارە سیاسییەکان بپۆ ڕیفراندۆم درێژ بکرێتەوە

 داوا کراوە، تۆمارکردنی قەوارە سیاسییەکان بپۆ ڕیفراندۆم درێژ بکرێتەوە
بەڕێوبەری قەوارە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ١٩ـی ئەم مانگەوە پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی قەوارە سیاسییەکان دەستی پێکردووە و تاوەکو کۆتاییی ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت.

(ژیاردزەیی) کە بەڕێوبەری قەوارە سیاسییەکانە لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "دوای پەسەندکردنی پێڕۆی تۆمارکردنی قەوارە سیاسی و چاودێر و راگەیاندنەکان لە ئەنجوومەنی کۆمسیاران، بڕیارمان دا، لە ١٩ـی ئەم مانگەوە دەرگای خۆتۆمارکردن بکەینەوە و، خۆتۆمارکردنیش دەستیپێکردووە و چەندان قەوارەی سیاسی ناوی خۆیان تۆمار کردووە."

(دزەیی) دەڵێ، بەوهۆیەوەی کە ناوتۆمارکردنەکە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنییە، ژمارەی ئەو قەوارە سیاسیانە نازانن کە ناوی خۆیان تۆمار کردووە و گوتیشی، ھەر قەوارەیەک خۆی تۆمار بکات، دەتوانی چاودێریی پرۆسەکە بکات و بەشداری لە ھەڵمەتی بانگەشە بۆ پرۆسەکە بکات، بەڵام ئەوەی خۆی تۆمار نەکات، ئەو مافەی نییە.

لەبارەی تۆمارکردنی رێکخراو وچاودێرانەوە بۆ پرۆسەی ریفراندۆم، (ژیار دزەیی) گوتی، ئەوانەی ناوخۆ دەتوانن لە سنووری پارێزگاکانی خۆیان لە فەرمانگەی کۆمسیۆن خۆیان تۆمار بکەن و، بیانییەکانیش دەتوانن لە رێگەی کۆمسیۆن یاخوود لە رێگەی سایتی کۆمسیۆنەوە خۆیان تۆمار بکەن، "ڕێکخراو و چاودێری ناوخۆیی زۆر خۆیان تۆمار کردووە و، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش زۆرێک پەیوەندییان بە ئێمەوە کردووە؛ پەرلەمانی گەنجانی ئەورووپایش نوێنەریان ھاتبوو بۆ لای ئێمە بۆئەوەی چاودێر رەوانە بکەن."

بەڕێوبەری قەوارە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان زانیاریی دا کە، لەسەر ئاستی عێراق ھیچ رێکخراوێک نەھاتووە خۆی تۆمار بکات و، تەنھا راگەیاندنەکانیان ھاتوونە و وڵاتانی عەرەبیش بەھەمان شێوە.
ئەو پێشبینی دەکات لەم دووسێ رۆژەدا، قەوارە سیاسییەکان زیاتر بۆ ناو تۆمارکردن بچن و گوتیشی، "سەرەتا زوو پێیان نەزانی، داوایشمان کردووە کاتی خۆتۆمارکردن درێژ بکرێتەوە، چونکە کاتەکەی کەم بوو، بۆیە چاوەڕێ دەکەین درێژ بکرێتەوە."
kdp-
Top