سەرۆکایەتیی هەرێم: گوازتنەوەی تیرۆریستان بۆ سنووری عێراق، دووبارەکردنەوەی سیناریۆی ٢٠١٤ـیە
دەقی راگەیێندراوێک لە گوتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە بەپێی ڕێککەوتنێکی گوماناوی، هێزێکی زۆری تیرۆریستان لە لوبنانەوە گوازراونەتەوە سەر سنووری عێراق.
هێنانی ئەو هێز لە لوبنانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی سووریا و سەر سنوورەکانی عێراق، جێگەی گومانە و زۆر بە جیددی چاودێری و بەدواداچوونی بۆ دەکەین و، ئەوە بە دووبارەکردنەوەی ئەو سیناریۆیە دەزانین کە لە ساڵی ٢٠١٤ جێبەجێ کرا و، بووە مایەی نەهامەتی بۆ عێراق و ناوچەکە.
لێرەشەوە ڕایدەگەیەنین، کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەماهەنگی و هاوکاریی تەواوی لەگەڵ سوپای عێراق دەبێت بۆ ڕووبەرووبوونەوەی هەر ئەگەر و پێشهاتێک.
kdp-
