شێخان.. بەھۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی نۆ کەس بوونە قوربانی
ھێمن سلێمان، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دھۆک، رایگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەمە 30/8/2017 بەھۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو خانەوادەدا لە نزیک کۆمەڵگەی مەھەت لەسنووری شارۆچکەی شێخان، دوو کەس کوژران و حەوتی دیکەش بریندار بوون".
گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دھۆک، خستە روو کە ئەم دوو خانەوادەیە دانیشتووی شارەدێی کەلەکچی سەر بە شارۆچکەی شێخانە، لە سنووری پارێزگای دھۆک کە پێشتر دوژمندار بوونە، ئەمڕۆ لە نزیک کۆمەڵگەی مەھەت، خانەوادەیەکیان دەستڕێژی تەقە لە بەرامبەرەکەیان دەکەن و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و حەوتی دیکەش بریندار بوون.
ئاشکراشی کرد: "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە تاوانبارەکانیش دەستگیر کراون".
باسنیوز
