کەرکووک.. لە ھەڵمەتێکدا 88 داواکراو و گومانلێکراو دەستگیر کران
نەقیب فەرھاد حەمەعەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کەرکووک، ڕایگەیاند: "کاتژمێر 1:00 شەوی ڕابردوو 29 لەسەر 30/8/2017 ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کەرکووک، بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی پۆلیس، ئاسایش و تەواوی دەزگا ئەمنییەکانی شاری کەرکووک، ھەڵمەتێکی گەورەی گەڕان و پشکنینیان لە گەڕەکەکانی باشووری شاری کەرکووک ئەنجام دا و تێدا 88 داواکراو و گومانلێکراویان دەستگیر کرد".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کەرکووک، ئەوەشی ئاشکرا کرد لەھەڵمەتەکەدا دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتادا، دەشڵێت: "ھەڵمەتەکەش کاتژمێر 7:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 30/8/2017 بە سەرکەوتوویی کۆتایی ھاتووە".
باسنیوز
