بوومەلەرزەیەكی بەهێز پێنجوێنی هەژاند
بەپێی ڕاگەیاندراوێكی فەرمانگەی كەشناسی پێنجوێن، نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2017/8/30، بوومەلەرزەیەك سەنتەری شاری پێنجوێن و دەوروبەری گرتەوە كە بەتەواوەتی هەستی پێكراوە لەلایەن هاووڵاتیان و دانیشتوانی ناوچەكەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەپێی داتا تۆماركراوەكان، گوڕی بوومەلەرزەكە نزیكەی چوار پلەی رێختەر بووە".
فەرمانگەی كەشناسی پێنجوێن، ئاماژەی بەوەش كردووە، كە سەرچاوەی ئەو بوومەلەرزەیە دەگەڕێتەوە بۆ سنووری شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و پێدەچێت لەوێ زۆر بەهێز بووبێت بۆیە وا پێنجوێنیشی گرتووەتەوە، چونكە بانە هاوسنووری بەشێكی زۆری گوندەكانی پێنجوێنە.
بەپێی ئەو راگەیاندراوە، ئەمە دووەمین بوومەلەرزەیە كە لەم ماوەیەدا لەپێنجوێنی داوە، بەڵام هچیان زیانی گیانی و ماددیان نەبوو
باسنیوز
