پەرلەمانتارێك: دوای جەژنی قوربان ڕێكارە یاساییەكانی كاراكردنەوەی پەرلەمان دەست پێ دەکەن
فەرحان جەوهەر، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند: "لە بەشداریكردن و هاتنە پێشەوەی گۆڕان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بەتەواوی نائومێد بووین، ئێستا ئێمە گەیشتووینەتە ئەو بڕوایەی كە گۆڕان نایەوێت بێتە پێشەوە، بۆیە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان ئەو ئومێدمان بە یەكێتی و لایەنە سیاسییەكانی دیكەی كوردستان ماوە".
پەرلەمانتارەكەی پارتی جەختیشی كردەوە: "كە برادەرانی یەكێـیی پێیان گوتووین، ئەگەر گۆڕان نەیەتە پێشەوە ئەوا ئێمە لەگەڵتانین بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان، هەر بۆیە دوای تەواوبوونی پشووی جەژنی قوربان بۆ كارا كردنەوەی پەرلەمانی كوردستان ڕاستەوخۆ دەست بە ڕێكارە یاساییەكان دەكرێت".
پێشتر و لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بڕیاری كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان دراوە.
باسنیوز
