ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم: لەو ناوچانەی پێشمەرگەی لێیە خەڵک ئازادانە دەنگ دەدەن
ماجید بازرگان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم گوتی: "لە سەرجەم ئەو ناوچانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لێیە ڕیفراندۆم ئەنجام دەدرێت، بەتایبەت ئامادەکاری کراوە بۆ کەرکووک و مووسڵ و دیالە هەر هاووڵاتییەکی ژێردەستی حەشدی شەعبیش ئەگەر بنکەی دەنگدانیان نەبوو دەتوانن بێنە سنووری پێشمەرگە و دەنگ بدەن و لە ئێستاوە کار لەسەر ناو ژمارەی دەنگدەری سەرجەم ناوچەکان کراوە، لە هەموو شار و ناوچەکانیش بنکەی دەنگدان دەکرێتەوە و کۆمیسیۆنی سەرپەرشتی دەکات، بۆیە زۆر گرنگە بەڵام مانەوەی خەڵکی ئەو ناوچانە بەشداری ڕیفراندۆم بکەن تا لەو ڕێگەیەوە چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن".
گوتیشێ: "ئێستا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بڕیاری داوە بە بەشداریی ڕیفراندۆم و ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵیش وا باس کراوە کە ئەوانیش داواکارییان داوەتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ڕیفراندۆم لەوێش لە ئەنجومەنەوە دەنگی لەسەر بدرێت، واتە هیچ ئاستەنگێک لەبەردەم پرۆسەکە نەماوە".
باسنیوز
