كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی چالاكیەكی بێ وێنە بۆخۆی تۆمار كرد
پاشان م.عبدالرحمن صدیق باسی له‌فره‌ئایینی و یه‌كترقبول كردن له‌ئایینه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان.. له‌دوای به‌ڕێزیان پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به بواری فره‌یی و پێكه‌وه ژیان كه م.ژیلوان ئاماده‌ی كردبوو كرایه‌وه و ئاماده‌بووان به بینینی تابلۆكان دڵخؤش بوون و سوود و بیرۆكه‌ی لێوه‌رگیرا...
پاشان به‌رز د.هیوا حاجی باسی له‌فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی و كاری ئازاد كرد، ئینجا خاتوو ڤیان سلیمان باسی له‌ته‌وه‌ره‌ی فر ڕه‌گه‌زی كرد به‌ڕێزیان به‌وردی تیشكی خسته سه‌ر فره ڕه‌گه‌زی و قبولكردنی یه‌كتر و هاوتایی له‌ژیانی كاركردندا..
له‌دوای نیوه‌ڕۆ به‌رنامه‌ی كاره‌كانی كۆنفڕانس ده‌ستی كرده‌وه به‌كاره‌كانی به‌وه‌ی پڕۆتۆكؤڵێكی هاوبه‌ش واژۆكرا له نیوان ڕاگری سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كانی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌م پڕۆتۆكۆڵه پێویسته ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كانی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ره‌تی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی كاری ئازاد و په‌روه‌رده‌ی فره‌یی له‌نێو پڕۆگرامه‌كانی خوێندندا دابنرێت له‌كۆلێه‌كان و كه‌سی پسپؤڕ دابنرێ بۆ وتنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه به‌سه‌رپه‌رشتی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی / زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، له‌دووای ئه‌مه حه‌وت توێژینه‌وه پێشكه‌ش كران له‌لایه‌ن توێژه‌ران كه گشت توێژینه‌وه‌كان تایبه‌ت بوون په‌روه‌رده‌ی فره‌یی و به كاری ئازاد..
لێره‌وه پێویسته سوپاسی زانكۆی فریدریك ئه‌لیكزانده‌ری المانی بكه‌ین بۆ كاركردنیان له‌گه‌ل كۆلێژه‌كان و پاڵپشتی له‌سه‌رخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ی هه‌نووكه‌یی
