کۆمیسیۆنی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا هۆشداری ده‌داته تورکیا
دوێنێ سێشه‌ممه 29.8.2017 سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له لێدوانێکدا گوتی: " سه‌باره‌ت به هه‌موو پێشێلکاریه‌کانی تورکیا به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی له ناوخۆی دیانکات، بەتەواوەتی دوودڵ و دڵهڕاکێمان هه‌یه".
به‌ڕێوه‌به‌ر و کارگێڕانی کۆمیسیۆنی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌و بڕوایه دان که سه‌رکۆماری تورکیا ئه‌ردۆغان نه‌ته‌نیا هه‌وڵ ده‌دات تورکیا به مه‌یلی تاکه‌که‌سی خۆی به‌ڕێوه ببات، به‌ڵکوو هه‌وڵ ده‌دات سیاسه‌ته‌کانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپاش به مه‌یلی خۆی بباته پێشەوە.
جۆن کلۆد جونکێر، سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه که پێده‌چێت پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانیان له‌گه‌ڵ تورکیا به‌ره‌و کاڵبوونه‌وه بڕوات
باس‌نیوز
