سەرکردەیەکی توركمانی: ڕیفراندۆم تاكە ڕێکاری گەرەنتیی مافەکانمانە

 سەرکردەیەکی توركمانی: ڕیفراندۆم تاكە ڕێکاری گەرەنتیی مافەکانمانە
جێگری سەرۆكی پارتی شروقی توركمانی ڕای دەگەیەنێت، كە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان، بە تاكە هەڵبژاردە دەزانن، بۆ ئەوەی جارێكی تر ڕووبەڕووی مەترسی نەبنەوە و بنپێكردنی مافاكانیان نەبنەوە.



دوورەید قوریالی، جێگری سەرۆكی پارتی شروقی توركمانی، ڕاگەیاند" ئێمە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان، بە تاكە هەڵبژاردە دەزانین، بۆ ئەوەی جارێكی تر ڕووبەڕووی مەترسی و هەڕەشە و بنپێكردنی مافەكانمان نەبینەوە، چونكە جگەلە سەربەخۆیی هیچ ڕێگەیەكی تر لە بەردەمان نییە".



قوریالی گوتیشی:"چاوەڕوانی رۆژی بەڕێوەچوونی ریفراندۆمین بۆ ئەوەی بچینە سەر سەندووقەكای دەنگدان و بە (بەڵێ) دەنگ بۆ سەربەخۆیی كوردستان بدەین".



ڕۆژی (7/6/2017) لە پیرمام، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی پرسی ڕیفراندۆم، لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و لەو كۆبوونەوەدا بڕیار درا ڕۆژی (25/9/2017) ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت.




باسنیوز
Top