سلێمانى و ده‌وروبه‌رى چه‌ند ڕۆژێك بێ ئاو ده‌بن
ئامانج جه‌لال، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: "به‌هۆی شكانی هێڵی دووی ئاوی دوكان- سلێمانی، زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی و ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوچه‌ی قڕگه و شار و شاره‌دێكانى چه‌مچه‌ماڵ وشۆڕش و بازیان و پیره‌مه‌گرون و ئه‌ڵایی و گۆپاڵه و ته‌كیه بۆ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێك، ئاویان پێناگات".
گوتیشى: "ئێستا تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له هه‌وڵدان به‌زووترین كات كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا ئاو كه‌متر خه‌رج بكه‌ن".
bas news-
