خورماتوو.. میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی رێگرن له گه‌ڕانه‌وه‌ى 80 هه‌زار ئاواره بۆ زێدى خۆیان
نوێنه‌رى سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كانى خورماتوو، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حه‌شدى شه‌عبی رێگره له گه‌ڕانه‌وه‌ى 80 هه‌زار هاووڵاتی ئاواره‌ى ناوچه‌كه، بۆ سه‌ر زێدى خۆیان.
شێخ سائیر به‌یاتی، نوێنه‌رى سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كانى خورماتوو،ڕاگه‌یاند: "دواى داگیركردنى هه‌ردوو شاره‌دێی سلێمان به‌گ و یه‌نگیجه‌ى سه‌ر به خورماتوو له لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه، دانیشتووانى ئه‌و دوو شاره‌دێیه ئاواره بوون، به‌ڵام دواتر له لایه‌ن پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه ئه‌و ناوچانه ڕزگار كرانه‌وه، كه‌چی ماوه‌ى دوو ساڵ زیاتره حه‌شدى شه‌عبی، رێگره له گه‌ڕانه‌وه‌ى 80 هه‌زار هاووڵاتی خه‌ڵكى ئه‌و دوو شاره‌دێیه و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى بۆ زێدى خۆیان".
شێخ سائیر، گوتیشی: "له ده‌وروبه‌رى خورماتوو حه‌شدى شه‌عبی ده‌ستیان به تێكدان و خاپووركردنى 50 گوند كردووه و ئێستاش ئه‌و چه‌كدارانه ڕۆژانه له ناوه‌ندى شارۆچكه‌ى خورماتوو هاووڵاتیان شه‌هید ده‌كه‌ن و ده‌ڕفێنن".
داواشیكرد، میلیشیاكانى حهدشى شه‌عبی له سنوورى خورماتوو ده‌ربكرێن: "بۆ ئه‌وه‌ى ئارامى بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه".
bas news-
