رۆژنامەنووسێکی پورتوگالی: کات بۆ ڕاپرسی له‌باره و نابێت گوێ لە وڵاتان بگیرێت
(کارمن مارکوێس) رۆژنانووسی پورتوگالی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ھەرێمی کوردستان ھەموو پێوەرێکی بەدەوڵەتبوونی ھەیە، لەبەر ئەوە ھیچ پێویست بەوە ناکات کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا بمێنێتەوە، باشترە ھەرێمی کوردستان سەربەخۆیی رابگەیەنێت''، ده‌شڵێ، ''خۆ ئەگەر ھەرێمی کوردستان چاوەڕوانی ئەوەبێت کات گونجاو بێت بۆ ئەنجامدانی ریفڕاندۆم، ئەوا ھیچ کاتێک له ئێستا گونجاوتر نابێت.''
(کارمن مارکوێس) ناوچەکانی دیکەی عێراقیش گه‌ڕاوه و ئێستایش لە ھەرێمی کوردستانه بۆ كاری ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی و ده‌ڵێ، ''بەھیچ شێوەیەک کوردستان لەگەڵ ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی بەغدا بەروارد ناکرێت، چونکە ھەتا ئەو لەشکرەی عێراق دەپارێزێ دوو لەشکرە.. بەتایبەتی لە ڕووی ئەمنیەوە ھەر بەراورد ناکرێن، پێموایە پێویستە ھەرێمی کوردستان تەنھا رووی لە رۆژڵات نەبێت، بەڵکۆ ھەندێک فراوانتر و دوورتر بڕوانێت بۆ داھاتووی خۆی.''
ئه‌و ئافره‌ته‌ڕۆژنامه‌نووسه ئاگای له هه‌ڵوێستی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهانیش هه‌یه له‌باره‌ی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستان و ئاماژه به‌وه‌ی، كه ئەگەر کوردستان سەربەخۆیی رابگەیەنێت ئەوا نوێنەری لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت و ھەرێم دەتوانێ لەسەر پێی خۆ بوەستێ، وڵاتانی زلهێز ئاره‌زووی ئه‌وه ناكه‌ن له باشووری وكردستان ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێ و ده‌ڵێ، ''لەوکاتەدا ناتوانن ھەرێم کوردستان بۆ خۆیان بەکار بێنن. هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه ده‌ڵێن كات گونجاو نییه، تا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌م ناوچه‌یه پارێزراو بێ.''
وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ی له گونجاوی و له‌باریی كات بۆ راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی (کارمن مارکوێس) گوتیشی، ''کاتی ئەوە ھاتووە کورد له‌سەر پێی خۆی بوه‌ستێ و بڵێ بەسە بەسە''، ئه‌و ده‌ڵێ، نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکان کاتێک کۆمەک دەبەخشنە عێراق دێنە ھەولێر و لە ھەرێمی کوردستانەوە ھاوکاری دەگەیەننە ناوچەکانی دیکەی عێراق، كه‌واته هه‌رێمێكی ئارام و سه‌قامگیره و توانای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌یه.
kdp-
