زێباری و نوێنەرێكی شانشینی سوید كۆبوونەوە
لەمبارەیەوە زێباری لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە پۆستێكدا كە وێنەیەكی خۆی و جێگری سەرۆکی نێردەی شانشینی سوید لە بەغدای داناوە، نووسیویەتی لەگەڵ كریستیان نیڵسۆن باسی بارودۆخی هەرێمیان كردووە و پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و ئامادەکارییەکانیان تاوتوێ کردووە، کە لە کاتی خۆیدا دەکرێ بەبێ دواکەوتن.
ئەوەشی نووسیوە كە هەروەها باسی بریارە ژیرانەكەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکیان کردووە بۆ بەشداربوون لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان.
زێباری كە ئەندامی شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتییە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ڕیفراندۆم لەگەڵ لایەنەکان، ماوەیەكە زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ نوێنەری دیپلۆماسی وڵاتان ئەنجام دەدات.
رۆژی 25ی ئەیلوولی داهاتوو ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
باسنيوز
