پارە بۆ ساڵی داھاتووی خوێندنی کەسوکاری شەھیدان خەرج دەکرێت

 پارە بۆ ساڵی داھاتووی خوێندنی کەسوکاری شەھیدان خەرج دەکرێت
بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، ئاشکرای دەکات کە بۆ ساڵی داھاتووی خوێندن 2017–2018، پارەی خوێندن بۆ کەسوکاری شەھیدان و زیندانیکراوانی سیاسی خەرج دەکرێت.

ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری کاروباری زیندانیانی سیاسی لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، ڕایگەیاند: "ئاگاداری کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی و ئنفالکراوان (ھاوسەر، کچ و کوڕ) دەکەینەوە ئەوانەی لە قوتابخانە، زانکۆ، پەیمانگا و فێرگەکان بەردەوامن لە خوێندن، پێویستە لە ئەمڕۆ سێشەممە 29/8/2017وە ناوەکانیان تۆمار لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کاروباری شەھیدانی سنوورەکانییانەوە بکەن، بەڵام کچ و کوڕی زیندانی سیاسی دەبێت لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی زیندانییە سیاسییەکانەوە بێت".

بەڕێوەبەری کاروباری زیندانیانی سیاسی لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، ئەوەشی خستە روو: "مەبەست لەو کارە خەرجکردنی پارەی خوێندنە بۆ ساڵی داھاتووی خوێندنیان، بۆیە ھەرکەس ناوی خۆی تۆمار نەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت لە دواکەوتنی خەرجکردنی پارە بۆی".









باسنیوز
Top