دوو تیرۆریستی داعش خۆیان لە نزیک پێشمەرگەدا تەقاندەوە
کەمێک لەمەوبەر (سێشەممە 29/8/2017)، پەیجی فەرمیی دژە تیرۆری کوردستان کە سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانە، ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەپێێ زانیارییەکانیان، لە (سەهل ئەلحالح) لە سنووری ناوچەی ڕەبیعە، دوو تیرۆریستی خۆکوژی داعش کە خۆیان لەنێو ئاوارەکاندا حەشار دابوو، توانیویانە خۆیان لە پێشمەرگە نزیک بکەنەوە و خۆیان بتەقێننەوە.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لە ئەنجامی خۆتەقاندنەوەکاندا چەند پێشمەرگەیەک بریندار بوون.
باسنيوز
