ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک: ئەنجومەنی پارێزگا دەنگ و ویستی کەرکووکییەکانە

 ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک: ئەنجومەنی پارێزگا دەنگ و ویستی کەرکووکییەکانە
بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کورستان، پێی وایە کە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ پەسەنکردنی ڕیفراندۆم لەبەرژەوەندی ھەموو خەڵکی کوردستان و کەرکووکییەکان بوو.

سەلاح دەلۆ، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ پشتیوانیی ریفراندۆم بۆ خەڵکی کوردستان و کەرکووکییەکان زۆر گرنگ بوو، چونکە ناسنامەی کەرکووک کوردستانییە و ئێستاش کورد و عەرەب و تورکمان و سەرجەم پێکھاتەکان بەبێ جیاوازی لە کەرکووک دەژین و برایەتی و تەبایی لە نێوانیان ھەیە".
سەلاح دەلۆ گوتیشێ: "ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی پارێزگا لە جێگای خۆیدا بوو و بڕیاری دڵ و ویستی کەرکووکییەکانە، بۆیە سەرجەم پێکھاتەکان بەبێ جیاوازی کار دەکەین بۆ سەرخستنی ڕیفراندۆم".

بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی ئەوەشی خستە ڕوو: "تادێت پشتیوانی لە پرسی ڕیفراندۆم لە کەرکووک فراوانتر دەبێت و جەماوەریتر دەبێت، خەڵک بە پەرۆشە بۆ ڕۆژی دەنگدان و بەم بڕیارەی ئەنجومەن ئەوەندەی دیکە دامەزراوەکانی حکوومەت و خەڵک متمانە و خۆشەویستیی نێوانیان زیاتر دەبێت".





باسنيوز
Top