کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەبارەی بەشداریکردن لە ڕیفراندۆم دەستی پێ کرد

 کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەبارەی بەشداریکردن لە ڕیفراندۆم دەستی پێ کرد
بە مەبەستی بڕیاردان لەبارەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە سنووری پارێزگای کەرکووک، ئەنجومەنی پارێزگاکە دەستی بە کۆبوونەوە کرد.



ئەمڕۆ سێشەممە 29/8/2017، بە سەرۆکایەتیی ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە دەستی پێ کرد کە تێیدا نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک بەشدارە.



لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ڕێبوار تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد کە کەرکووک مافی خۆیەتی بەشداری لە ڕیفراندۆمدا بکات.



چاوەڕوان دەکرێ لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر بەشداریکردنی پارێزگای کەرکووک لە پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بدرێت.




باسنیوز
Top