تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کابوڵ رووی دا

 تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کابوڵ رووی دا
تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان رووی دا.



نەجیب دانیش، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانی رایگەیاندووە، تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 29/8/2017 لە دەروازەی بانکێک لە کابوڵ لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا رووی داوە.



وەزارەتی تەندروستیی ئەفغانی رایگەیاندووە، کە هەشت بریندار لە شوێنی رووداوەکەوە گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.



باسنیوز
Top