حزبی بەیت نەهرێن: كریستیان داوای به هه‌رێمكردنی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ن
رۆمیۆ هه‌كاری لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم له كاتی خۆیدا، بۆ ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆڵو)ی توركی رایگەیاندووە كە تا ئێستە لایه‌نه كوردستانییه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ریفراندۆم له كاتی دیاریكراوی خۆیدا، واتا له 25ی سێپته‌مبه‌ری داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.
هەكاری لەبارەی وتوێژی شاندی هەرێم لەگەڵ لایەنە عێراقییەكانیش گوتی "ئه‌وه‌ی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا، له نێوان وڵاتێك كراوه و بۆ سه‌ربه‌خۆییه، دانوستانی گه‌وره و پێویست ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا وتوێژ بكرێت".
لەبارەی شاندی بەغداش بۆ هەرێم گوتی "گوتوومانە له ماوه‌ی 15 رۆژدا كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م بكرێ، ئەگەر له‌گه‌ڵ لایه‌نی شیعی ڕێك بكەوین، ده‌توانین بڵێین رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌غدا كراوە، بۆیه ئه‌و شانده‌ی دێن ئه‌ندامی شاندی ئیئتیلافی شیعیین، هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌وان نوێنه‌ری لایه‌نێكی شیعی عێراقی ده‌كه‌ن كه له ده‌سه‌ڵات و له حكوومه‌تن".
رۆمیۆ هه‌كاری لەبارەی داهاتووی كریستانەوە گوتی "ئێمه داوای پارێزگای ده‌شتی نه‌ینه‌وامان كردووه بۆ قۆناخی دوای داعش، ئێستە ده‌شتی نه‌ینه‌وا له ده‌ستی داعش رزگار کراوە، سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و كڵێساش رێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باشترین و گونجاوترین رێوشوێن بۆ ئێمه و چاره‌سه‌ر بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو سته‌م و زوڵم و جینۆساید و قه‌تڵوعامه‌ی له دێر زه‌مانه‌وه له دژی خه‌ڵكی ئێمه كراوه كه دوایین و خوێناوی‌ترین و قورسترینییان هاتنی داعش بوو له ئابی 2014 تا ئۆكتۆبه‌ری 2016 ده‌بێت خه‌ڵكی خۆمان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات، ئه‌ویش له رێگه‌ی دروستكردنی پارێزگایه‌ك كه دواتر ببێته ئۆتۆنۆمی، ئێمه باسی ئۆتۆنۆمی ده‌كه‌ین له پارێزگای ده‌شتی نه‌ینه‌وا".
لەبارەی پشتیوانی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆییش گوتی "لایه‌نه كلدوئاشورییه سریانیه‌كان و ئێزیدییه‌كان و شه‌به‌ك و توركمان و كوردیش كه ئه‌میش هه‌مووی له‌گه‌ڵ ریفراندۆم نییه، ئه‌مه شتێكی زۆر ئاساییه، ئه‌وه له رژێمه دیكتاتۆرییه‌كان هه‌بوو كه هه‌ڵبژاردنییان ده‌كرد 99.90٪ ده‌نگیان ده‌هێنا، ئه‌مه دووركه‌وتنه‌وه‌یه له دیموكراسییه‌ت ئه‌گه‌ر وابێت، من پێموایه ئه‌گه‌ر ریفراندۆم 70٪ی ده‌نگی به‌ڵێ بهێنێت، ئه‌وا ریفراندۆمه‌كه زۆر سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش به سه‌ركه‌وتن باسی ده‌كرێت".
گوتیشی "ئێمه وه‌كو گه‌لی سریانی كلدانی ئاشووری دوو حزبی سیاسیی له‌گه‌ڵ ریفراندۆم نین، به‌ڵام زۆرینه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ریفراندۆمداین، له كۆبوونه‌وه‌ی 23ی ئه‌م مانگه‌ش له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم كه كۆبووینه‌ته‌وه، خاڵێكمان وروژاند كه حزب و لایه‌نه ئاشوورییه‌كان و توركمانه‌كان و پێكهاته‌كانی دیكه دانیشتن بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مانه‌تێك هه‌بێت بۆ مافه‌كانی ئێمه، ده‌بێت مافه‌كانی ئێمه پارێزراو بێت و گه‌ره‌نتی یاسایی و ده‌ستووری هه‌بێت و مافه‌كانمان له ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان جێگیر بكرێت. كه‌واته ئه‌م به‌ڵگه‌ی گه‌ره‌نتییه هه‌بێت ئه‌و حزبانه‌شی كه دژی ریفراندۆمن ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵی نه‌بن، هه‌ڵه ده‌كه‌ن، ئه‌مه بڕوام وایه بۆ توركمانه‌كان و ئێزیدییه‌كان و ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌روایه".
bas news-
