كه‌لار.. دوو كه‌س به پێنج ملیۆن دینارى ساخته‌وه ده‌ستگیركران
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشی گه‌رمیان، كه وێنه‌یه‌كى نێردراوه: "ڕۆژى 25/ 8/ 2017 له‌لایه‌ن هێزه‌كانى یاریده‌ده‌رێتى ئاسایشی كه‌لاره‌وه له‌ناو بازاڕى شارى كه‌لار، دوو كه‌س به‌بڕى 5 ملیۆن دینار عێراقیی ساخته‌وه له‌جۆرى 25 هه‌زار دینارى ده‌ستگیركران".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ده‌ستگیركراوه‌كان كوردن و به‌نیازبوون پاره ساخته‌كه له بازاڕدا ساغ بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها هاتووه: "تا كاتى ده‌ستگیركردنیشیان 975 هه‌زار دیناریان له‌و پاره ساخته‌یه، به‌كارهێناوه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه هه‌ردوو ده‌ستگیركراوه‌كه به‌پێى فه‌رمانى دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
bas news-
