داوای خۆپێشاندانێكی سهرتاسهری بۆ پشتگیریكردن له ریفراندۆمی سهربهخۆیی كوردستان دهكرێت
ئهمڕۆ دووشهممه(28-8-2017) ههشتاو شهش(86) كهسایهتی و ڕۆشنبیری كورد لهچوارچێوهی ڕاگهیهنراوێكیان له ژێر ناونیشانی(بەرەو سەربەخۆی وهەڵاتنی خۆری ئازادی کورد ) بڵاوكردووهتهوه و تیایدا ههڵوێستی خۆیان لهبارهی پرسی سهربهخۆیی كوردستانهوه ڕاگهیاندووه كه سهرهڕای پشتگیریكرنی پرسهی ڕیفراندۆمی سهربهخۆیی كوردستان داوای تەبای و یەکڕێزییش له لایهنهكانی ههرێمی كوردستان دهكهن.
ڕاگهیهنراوهكه وێنهیهكی نێردراوه و له بهشێكیدا هاتووه"دەنگدان بۆ سەربەخۆیی، پشتیوانی و لایەنگریی لەچ تاک و حزبێک نییە، هاوکات دەبێ پشتگیری و پەسنی هەرکەسێ بکرێت، جاڕی سەربەخۆیی دەدا و، بڕیاریداوە بندەستیی خۆی و نەتەوەکەی بە شوورەیی و تاوان بزانی".
ئهمهی خوارهوه دهقی ڕاگهیهنراوهكهیه:-
بەرەو سەربەخۆی وهەڵاتنی خۆری ئازادی کورد
هەڵوێستی ژمارەیەک لە هاوبیرانی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرانی کوردستان،
لەبارەی راپرسیی باشووری کوردستانەوە!
هاونیشتمانیانی بەڕێز!
خەبات و قوربانیدانی سەدساڵی رابردووی گەلەکەمان بەگشتی و باشووری کوردستان بە تایبەتیی پێیناوەتە قۆناخێکی گرنگ و چارەنووسسازەوە. گۆڕانکارییەکانی چارەکەسەدەی رابردووی رۆژهەڵاتی ناڤین، کوردستانی هێناوەتەسەر ''دووڕێیانی مان و نەمان''. نەتەوەی کورد لەم دۆخە پڕمەترسی و هەستیارەدا پێویستی بە تەبای و یەکڕێزیی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەم قۆناخە گرنگ و چارەنووسازە بە سەرکەوتوویی تێپەڕێنێ، زنجیری کۆیلەتی ببپسێنێ و، ببێت بە خاوەنی نیشتمانی هەزارنسالەی تەژی لە کارەسات و قوربانیدان و ماڵوێرانیی.
ئەنجامدانی راپرسیی بۆ سەربەخۆیی، تاقیکردنەوەیەکی گرنگ و مێژووییە بۆ رۆشنبیران و چینی خوێندەوار و سەرجەم جەماوەری کوردستان، دوای لانیکەمی سەتساڵ جێنۆسایدی نەتەوە و خاک و کانزا و مێژووی و بێڕێزیکردنی بێئەژمار و پێشلکردنی کەرامەتی، چەن لە ئازادی و رزگاریی تێگەیوە؟
ئەنجامدانی راپرسیی بۆ سەربەخۆیی هاوکات تاقیکردنەوەیەکی مێژووییشە بۆ سەرۆکایەتیی سەرجەم حیزبەکانی کوردستان، چەن بڕوایان بە درۆشم و بەرنامەی حیزبەکانیان هەیە، کە سالانێکی زۆر لەپێناو هاتنەدییان گەلی کوردیان کرد بەگژ داگیرکەرانی پڕچەک و دڕندەی دا!
دەنگدان بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی و مێژوویی هەموو تاکێکی کوردە، لەسەروویانەوە هاوبیرانی نەتەوەیی کە ساڵانیکی زۆر تێکۆشین و لە سەختترین سالانی حیزبپەرستی و شەڕی براکوژی و پاوانخوازی و پارەپەرستی و شەڕی شار و ناوچەگەرێتیی تاکوو ئیمڕۆ کەسایەتیی خۆیان پاراست، بیری پیرۆزی رزگاریی کوردستانیان بە زیندوویی راگرت و هەزاران رۆڵەی کوردیان پێگەیاند. دەنگدان بۆ سەربەخۆیی، پشتیوانی و لایەنگریی لەچ تاک و حیزبێک نییە، هاوکات دەبێ پشتگیری و پەسنی هەرکەسێ بکرێت، جاڕی سەربەخۆیی دەدا و، بڕیاریداوە بندەستیی خۆی و نەتەوەکەی بە شوورەیی و تاوان بزانی!
لێرەدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، دەنگدانی جەماوەری تینووی ئازادی و سەربەخۆیی، نەکەن بە قوربانی ساتوسەودای سیاسی و بازرگانی لە گەڵ بەغدا. چۆنکە ئەوکات نەک هەر متمانەی جەماوەر بۆ ئەم پرسە مەزن و پیرۆزە لەدەستدەدەن، بەڵکوو بەکارهێنانی ئامانج و بەرژەوەندیی گشتیی نەتەوەی کورد بۆ هەر مەبەستێکتر جگە لەسەربەخۆیی، خزمەتکردنی ئاشکرایە بە داگیرکەران و بە تاوانی گەورەی مێژویی و مرۆڤی و نەتەوەیی لە قەلەمدەدرێت.
داوا لەو مرۆڤە دڵپاکانە دەکەین لە دەوری ''جوولانەوەی نا لەئێستا بۆ سەربەخۆیی'' کۆبوونەتەوە، خەبات بۆ لەنێوبردنی گەندەڵیی، تەنیا لە کوردستانێکی سەربەخۆدا دەکرێ، نەک لە بندەستبوونی نەتەوە و داگیرکراویی نیشتمانەکەمان. خۆتان دووربگرن لەو دەستەتێکدەرانەی لەلایەن رژێمەکانی داگیرکەری ترکیا و ئێران و عەرەبەهاودەستەکانی شیعەیان لە بەغدا، لەنێوتاندا بلاوکراونەتەوە. بە دڵنیاییەوە، دوای دامەزراندنی دەولەتی سەربەخۆی کوردستان، دەنگی ئێمە و هەموو رۆشنبیران و ملیۆنان جەماوەری زەحمەتکێش لە پاڵ دەنگتاندەبێت بۆ نەهێڵانی گەندەڵی و هێناسەرکاری دەوڵەتێکی مۆدێرن و پێشکەوتوو، کە تێێدا مرۆڤی کورد لەسەر خاکی خۆی هەست بە ئاسایش و سەربەرزی و ئازادی و خوشگوزەرانی بکات.
داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین: ڕێز لە بڕیاری جەماوەری باشووری کوردستان، بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆ بگرێت و بە کردەوە، پشتیوانی سەرخستنی ئەم پرسە گرینگ و مێژووییە بێت.
لە کۆتاییدا داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، حەفتەیەک دیاریبکەن بۆ پشتیوانیکردنی راپرسیی لەلایەن جەماوەری کوردستان لەدەرەوە و لەنێوخۆی وڵات، بەڕێخستنی خۆپێشاندانی سەرتاسەریی، داخوازیی رەوای گەلی کوردستان پێشکێشی نووسینگەی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەرلەمانی ئۆرووپا، پەرلەمانی وڵاتانی ئەندام و نائەندام لە ئۆرووپا و کۆنگریسی ئەمریکا بکرێت.
یەکگرتووییمان دەستەبەری سەرکەوتنماندەکات.
بەڵێ بۆ سەربەخۆیی!
سەرکەوێ خەباتی یەکگرتووی گەلی کوردستان لەپێناو دامەزراندنی کوردستانێکی ئازاد و دێمۆکرات و سەربەخۆ!
bas news-
