سێ کەسی دیکە لە دەستی داعش ڕزگار کران

 	 سێ کەسی دیکە لە دەستی داعش ڕزگار کران
پەرلەمانتارێکی کوردی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ، (٢٨-٨-٢٠١٧)، بە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان، سێ کەسی دیکە لە چنگی ڕیكخراوی داعش ڕزگار کران.

(ڤیان دەخیل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: '' ئەمڕۆ بە هاوکاریی هێزەکان سێ کەسی دیکە، کە دووانیان کوردی ئێزدی بوون و یەکیشیان مەسیحی بوو، بە ناوی (رەنا بەهنام ئیسۆ)، کە خەڵکی ناوچەی حەمدانیە بوو، لە ناوچەی عەیازیە ڕزگار کران.''

بە پێی لێدوانی (حسێن قائیدی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەر ئەمڕۆش، ''لە کاتی بەرەبەیانیدا سێ کەسی دیکە لە ژێردەستی داعش ڕزگار کراون و ڕادەستی بنەماڵەکانیان دەکرێنەوە.''
kdp-
Top