فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای دیجلە؛ لاشەی بیست تیرۆریست کەوتە دەست پێشمەرگە

فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای دیجلە؛ لاشەی بیست تیرۆریست کەوتە دەست پێشمەرگە
فەرماندەیی میحوەری ڕۆژئاوای دیجله رایدەگەیەنێت کە دوای ئەوەی لە ڕاگەیەندراوی پێشووماندا هەواڵی تێکشکاندنی هەوڵێکی تیرۆریستانمان بڵاو کردەوە کە شەوی 27 لەسەر 28ـی8ـی2017 ژمارەیەك تیرۆریستی داعش هەوڵیان دا لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە گوندی خەرائج لە ناوچەی حەردان نزیک بنەوە، پێشمەرگە لێیان هاتنە دەست و لە ئەنجامدا دوو تیرۆریست خۆیان تەقاندەوە و چەند تیرۆریستی دیكەش كوژران و تیرۆریستەكانی تریش هەڵاتن، بەڵام پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بەدوای تیرۆریستاندا چوون و ژمارەیەکی تری تیرۆریستان کەوتنە بەر ئاگری پێشمەرگە و دوای شەڕێکی قورس، لاشەی بیست تیرۆریست کەوتە دەست پێشمەرگە.


دەقی ڕاگەیەندراوی سەربازیی فەرماندەیی میحوەری ڕۆژئاوای دیجله

دوای ئەوەی لە ڕاگەیەندراوی پێشووماندا هەواڵی تێکشکاندنی هەوڵێکی تیرۆریستانمان بڵاو کردەوە کە شەوی 27 لەسەر 28ـی8ـی2017 ژمارەیەك تیرۆریستی داعش هەوڵیان دا لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە گوندی خەرائج لە ناوچەی حەردان نزیک بنەوە، بەو نیازەی بتوانن خۆیان بگەیەننە سنوورەکانی سووریا، بەڵام پێشمەرگە لێیان هاتنە دەست و لە ئەنجامدا دوو تیرۆریست خۆیان تەقاندەوە و چەند تیرۆریستی دیكەش كوژران و تیرۆریستەكانی تریش هەڵاتن، بەڵام پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بەدوای تیرۆریستاندا چوون و ژمارەیەکی تری تیرۆریستان کەوتنە بەر ئاگری پێشمەرگە و دوای شەڕێکی قورس، لاشەی بیست تیرۆریست کەوتە دەست پێشمەرگە.
تیرۆریستان زیانی زۆریان بەر کەوتووە و پێشمەرگە بەدوایاندا دەگەڕێن و پشکنینی ناوچەکە بەردەوامە.
kdp-
Top