ئاسایشی کەرکووک کەسێکی دەستگیرکرد کە خۆی کردبووە کچ
عەقید فەرهاد، وتەبێژی ئاسایشی کەرکووک بۆ کەناڵی (کوردستان24)، گوتی: ئەمڕۆ لە گەڕەکی (عەرەفە)ی شاری کەرکووک گەنجێکمان دەستگیر کرد، کە 50 كارتی مۆبایلی له خه‌ڵكی وه‌رگرتووه و وه‌كو كچ قسه‌ی كردووه".
وتەبێژی ئاسایشی کەرکووک گوتیشی: "ئەو گەنجە لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە دەنگی خۆی کردووە بە کچ وای لە خه‌ڵكانێك كردووه دواتر داوای پاره‌یان لێ بكات و هه‌ره‌شه‌ی لێ كردوون، له‌و باره‌یه‌وه دانی به كرده‌وه‌كانیدا ناوه و به‌ڵگه‌ی تۆماركراومان له به‌رده‌ستدایه".
ئەو بەرپرسەی ئاسایشی کەرکووک، باسی لەوەش کرد، ئەو گەنجەی کە دەستگیرکراوە کەسی سەرەکی باندەکەیە و هەوڵی دەستگیرکردنی کەسانی دیکەی ناو باندەکەش دەدرێت.
باسنيوز
