پەرلەمانتارێکی یەکێتی: یەکێک لە گرنگییەکانی ڕیفراندۆم یەکخستنەوەی ناوماڵی کوردستانە
خەڵەف غەفوور، ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گوتی: "گەرەنتیی ڕیفراندۆم بریتییە لە یەکخستنەوەی ناوماڵی کوردستان، تا چەند پێویستە هێزە سیاسییەکان یەکدەنگ و یەک هەڵوێستن بن گرنگە سەرجەم لایەنەکان بەرپرسیاررانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن و دەبێت پەرلەمانی کوردستان کارا ببێتەوە و لەوێوە هەندێک ڕێکار دەربچێت".
ئەوەشی خستە ڕوو: "ڕیفراندۆم فشار نییە بۆ سەر بەغدا تا داواکانمان جێبەجێ بکات، ئێستا کوردستان لە لێواری بریاری خۆی دایە، چونکە لە بەغدا نائومێد بووین خۆ هێشتا ڕیفراندۆممان نەکردبوو بەغدا بوودجەی بڕین، پارەی گەنمی جووتیارانی نەنارد، بەشە خۆراکی کەم کردەوە، پشکی کوردی لە سوپای عێراق نەهێشت، بۆیە بریاری لە ڕیفراندۆم ئیرادەی خەڵکی کوردستانە".
باسنیوز
