ئەمشەو هێزێكی فراوان ئەمنی لەناو شاری سلێمانی بڵاو دەكرێنەوە

 ئەمشەو هێزێكی فراوان ئەمنی لەناو شاری سلێمانی بڵاو دەكرێنەوە
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕای گەیاند:"بەهۆی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربان هێزێكی زۆری ئەمنی لەنێو بازاڕەكانی سلێمانی بڵاو دەكرێنەوە گوتیشی هێزی تایبەتی ژنان بەجلی مەدەنییەوە لەناویان دان.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕای گەیاند: "بە بۆنەی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربانەوە ئەمشەو هێزێكی زۆری فراوان لەنێو بازاڕ و شوێنە گشتییەكانی شاری سلێمانی بڵاو دەكەینەوە، بێگومان ئامانج لە بڵاوكردنەوەی هێزەكە بۆ كۆنتڕۆڵكردن و چاودێریی دۆخی ئەمنیی بازاڕە، چونكە شەوانی جەژن بازاڕەكانی سلێمانی، جمەیان دێ لە هاووڵاتیان و ئامادەكاری بۆ جەژن دەكەن و گوتیشی: "لەناو ئەو هێزەی بڵاوی دەكەینەوە، هێزێكی ئەمنیی ژنان بە جەلی مەدەنییەوە لەو شوێنانەی تایبەتە بە فرۆشتنی جلوبەرگی ژنان بڵاو دەبنەوە، بێگومان ئەو هێزە باج و كەلەپچە و دەمانچەیان پێیە، بۆیە بڵاو دەكرێنەوە بۆ ئەوەی خانمان دزی یان لێ نەكرێت و لەنێو بازاڕەكاندا تووشی دەستدرێژی و گێچەڵی سێكی نەبنەوە".

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕوونیشی كردەوە: "هێزەكانی پۆلیس كراون بە پێنج گرووپی جیاوازەوە و شوێنی تایبەتیان بۆ دەستنیشان كراوە، بۆ نموونە، یەكەمین ڕۆژی جەژن گرووپێكی تایبەت لەنێو گۆڕستەكانەكانی شاری سلێمانی بڵاو دەكرێنەوە، لەبەر ئەوەی ئەوەی هەموو جەژنێك خەڵكی سەردانی گۆڕستانەكان دەكەن بۆ ئەوەی ئازیزەكانیان بەسەر بكەنەوە، هەروەها گرووپێكی دیكە هەر لەنێو بازاڕەكاندا دەمێننەوە، چونكە بەهۆی هاتنی گەشتیارێكی زۆرەوە خەڵكی ڕوو دەكاتە بازاڕەكان، هەورەها گرووپێكی دیكە چاودێری تەواوی ئەو ئۆتێل و میوانخانەكان دەكەن، بۆ ئەوەی ئاگاداری ئەو گەشتیارانە بین كاتێك سەردانی شاری سلێمانی دەكەن."

لە درێژەدا فوتیشی: "گرووپێكی دیكە لەنێو پارەكەکاندا بڵاو دەكرێنەوە، بێگومان ئەگەر ئۆتێلەكان جێگەیان نەما ئەوكاتە گەشتیار ڕوو دەكاتە پاركەكان و پێویستە لەو كاتەشدا هێزەكانی پۆلیس چاودێریی دۆخەكە بكەن، بۆ ئەوەی شەڕ ڕوو نەدات و دەسترێژی نەكرێتە سەر هیچ گەشتیارێك".

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، باسی لەوەش كرد: "ئەو هێزە بە شەوانیش كۆڵانەكانی شاری سلێمانی دەگەڕێن، بۆ ئەوەی سەروماڵی هاووڵاتیان بپارێزین هەوەها تاكوو كۆتایی پشووەكە هێزەكانی پۆلیس لە ئەركەكانی خۆیان بەردەوام دەبن".










باسنيوز
Top