پەرلەمانتارێک: پەکەکە بووەتە گەورەترین مەترسی بۆ سەر سنووری کوردستان

 پەرلەمانتارێک: پەکەکە بووەتە گەورەترین مەترسی بۆ سەر سنووری کوردستان
جێگری سەرۆکی لێژنەی ناوخۆی و ئەنجومەنی خۆجێی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن پەکەکە ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە و دەڵێت: "پەکەکە گەورەترین مەترسی لەسەر ئەو ناوچانە دروست کردووە".



نازم هەرکی، گوتی: ئامار و بەڵگەمان لایە چەند هاووڵاتی لە سنووری ناوچە شاخاوییەکان و سنووری کوردستان لە قەندیل لەلایەن پەکەکە ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە و لەناو رفێندراوەکانیش منداڵ و کچ و ژنی تێدایە کە بەشێکیان بە زۆر ڕفێندراون هەندێک گەشتیاریش ڕووبەڕووی ڕفاندن بوونەوەتەوە، بۆیە ئێستا ئەو ناوچانە گەورەترین مەترسین و پەکەکە گەوەرترین مەترسی لەو ناوچانە دروست کردووە".



ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئەوەشی خستە ڕوو: "تا دێت پەکەکە مەترسی لەسەر ئارامیی کوردستان دروست دەکات و هەوڵی زۆر هەیە بێنە شارەکانەوە و لە چەند شوێنێکەوە خەڵک بینویەتی پەکەکە دابەزیونەتە شارەکانەوە و ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت، هیچ گەرەنیەک نییە بۆ بۆردومانی تورکیا و ئێران لە سنووری کوردستان".




باسنیوز
Top