عزەت سابیر: ئەگەر ڕیفراندۆم نەکەین کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا وەک خۆیان دەمێننه‌وه
په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى، ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پڕۆسەی ڕیفراندۆم ئەنجام نەدرێت، کێشەکانمان لە عێراق وەک خۆیان دەمێننەوە. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه پشتیوانیكردنى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕیفراندۆمى كوردستان، سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌یه.
عزەت سابیر، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ، ڕاگەیاند: "یەکێک لەمەترسییەکانی ئەنجامنەدانی ریفراندام ئەوەیە، ئەگەر ئێمە پڕۆسەكه ئەنجام نەدەین، کێشەکانمان لەعێراق وەک خۆی دەمێننه‌وه و جارێکی دیکە کورد دەبێتەوە بە بەشێک لە عێراقی ئێستا و ئه‌و كێشانه‌ش كه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ن، وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه".
گوتیشی: "مەرج نییە ئەنجامنەدانی ریفراندۆم، ڕێگر بێت لە درووستبوونی دەوڵەت، چونکە زۆربەی وڵاتانی دنیا کە ئێستا بوون بە دەوڵەت بەبێ ڕیفراندۆم بوون بە خاوەنی کیانیی سەربەخۆی خۆیان، بەڵام ئێمەش هیواى ئه‌وه ده‌خوازین، کورد وەک ھەموو وڵاتانی دنیا مافی دەوڵەتبوونی خۆی بەدەست بھێنێت".
داواش ده‌كات، ھەرێمی کوردستان بەھەموو حزب ولایه‌نه‌كان و گه‌له‌وه، پرۆسەی ریفراندۆم ئەنجام بدات و به‌شدارییه‌كى باش بكرێت، بەڵام بە کەرکووک و ناوچە كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، بۆ ئەوەی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان ڕابگەیەنین، گوتیشی: "باجەکەی ھەرچی بێت، گەلی کورد ئامادەیە لەپێناو سەربەخۆیی باج بدات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتی، گوتیشی: "بەھۆی شەڕی داعشەوە، گەلی کورد ڕێزێکێ زۆری لێ دەگیرێت، بۆیە پشتگیریکردنی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان، سەرکەووتنێکی گەورەیە".
bas news-
