كوڕێكى شه‌هید محه‌مه‌د یونس زانیاریی نوێ له‌باره‌ی ڕووداوی شه‌هیدكردنی باوكییه‌وه ئاشكرا ده‌كات
كوڕێكى شه‌هید محه‌مه‌د یونس، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیای گازى باکوور و كادری پێشكه‌وتووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كه‌ركووك و سه‌رۆكى یانه‌ى گازى باکوور، له كه‌یسی شه‌هیدكردنى باوكی‌دا ده‌ڵێت: ”دواى ده‌ستگیركردنى خاوه‌نى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یەوه ته‌قه لە باوكم كراوه و دواتر دانی به‌وه‌دا ناوه كه دوو كه‌س باوكمیان شه‌هید كردووه، ئێستاش یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر كراوه".
موئمین محه‌مه‌د، كوڕی گه‌وره‌ى شه‌هید محه‌مه‌د یونس،ڕای گه‌یاند: "خاوه‌نى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌کە دانى ناوه به‌وه‌ى كه دوو كه‌س لەناو ئوتومۆبێلەکەی ته‌قه‌یان لە باوكم و پاسه‌وانه‌كه‌ى كردووه و ئێستا یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیر كراوه، به‌ڵام هێشتا نه‌توانراوه تۆمه‌تباره‌كه‌ى تر ده‌ستگیر بكرێت، ئیتر دۆسییه‌كه هێشتا به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، تا ئه‌و تۆمه‌تباره‌ى دیكه‌یش ده‌ستگیر ده‌كرێت، هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانى شه‌هیدكردنى باوكم له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه بۆچی بووه، به‌ڵام تا ئێستا ڕێگه‌یان نه‌داوه ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیر كراوه ببینین".
ڕاشیگه‌یاند: "پێشتر له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراقدا، دوو ناویان ده‌ستنیشان كرد كه تۆمه‌تبارن به شه‌هیدكردنى باوكم و پاسه‌وانه‌كه‌ى، ئێستا یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه وه‌ك ئاماژه‌م پێ دا ده‌ستگیر كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانین كه ئێستا تۆمه‌تباره‌كه له ده‌زگاى هه‌واڵگریى كه‌ركووك ده‌ستگیر كراوه و ناشزانین تا چه‌ند گوشاری حزبی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیەیه ئێمه‌ش تا ئێستا چاوه‌ڕوانى لێكۆڵینه‌وه‌كانین و له‌دواى كۆتایی هاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌گه‌ر بڕوامان لا درووست بوو ئه‌وه ئاساییه و ده‌بێت تۆمه‌تباره‌كان به سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ئێمه رێكاره یاساییه‌كان ده‌گرینه به‌ر".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد دوو كه‌سه تۆمه‌تباره‌كه دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد و به‌پێی وێنه‌كان و تۆماری ڤیدیۆ ده‌ستنیشان كراون كه كادره‌كه‌ی پارتییان شه‌هید كردووه. زیاتر گوتی: " دۆسیه‌ى شه‌هیدكردنى باوكم دۆسیه‌یه‌كى هه‌ستیاره و ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین تا بزانین بۆچی و له‌به‌ر چ هۆكارێك باوكم شه‌هید كرا".
په‌یوه‌ند به‌و باشه فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاسایشی كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند: "دۆسیه‌ى شه‌هیدكردنى محه‌مه‌د یونس، جێگری به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیای گازى باکوور، هه‌ندێك گه‌وره بووه و له‌ژێر ده‌ستى ئێمه و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان نه‌ماوه و له‌و دۆسیەیه‌دا سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق هاتوونه‌ته پێش و ئه‌وانیش ئێستا له لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسییه‌کە به‌رده‌وامن".
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ى كه تۆمه‌تبار كراون به شه‌هیدكردنى محه‌مه‌د یونس، جێگری به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیای گازى باکوور، دانیشتووى گه‌رمیانن و پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتنن له سلێمانى.
پێشتر، ، هێرش جه‌باری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتی دیموكراتی كوردستان، له كه‌ركووك-گه‌رمیان، ڕای گه‌یاند: "محه‌مه‌د یونس، جگه له‌وه‌ى جێگری به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیای گازى باکوور بووه و كادیرێكى پارتی بووه، پۆسته‌كه‌ى ڕه‌نگه شوێنی ته‌ماح بووبێت و له‌سه‌ری شه‌هید كرابێت، هیوادارین ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان بكه‌رانی ئه‌و تاوانه بدۆزنه‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تىی پارتی له كه‌ركووك- گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "ئێمه ئومێده‌وارین كه ئه‌و دۆسیه‌یه سیاسی نه‌بێت و ده‌ستیشی له‌پشت نه‌بێت، به‌ڵام چه‌نده له پێگه و پۆسته‌كه‌ى شه‌هید ده‌ڕوانین، وامان پێده‌ڵێت كه سیاسییه و ده‌ستیشی له‌پشته".
رۆژی 2/5/2017، له نزیك بازگه‌ى حوزه‌یرانی شاری كه‌ركووك، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (بی ئێم ده‌بلیو) كه چه‌ند چه‌كدارێكى تێدا بووه، ده‌ستڕێژی گوله‌یان ئاراسته‌ى محمه‌د یونس، کادیری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان جێگری به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیای گازى باکوور لەگەڵ پاسه‌وانه‌كه‌ى به ناوى شاهۆ عه‌بدولسه‌لام ده‌كه‌ن و ده‌ستبه‌جێ شه‌ه‌یدیان ده‌کەن.
bas news-
